بەرنامەی ژین و ژیانەوە رۆژانە لەکاتژمێر ٠٨:٠٠ ی بەیانی پێشکەش دەکرێت و لەکاتژمێر ٠٢:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ دووبارە دەکرێتەوە
لە ئەڵقەی ئەمجارەدا ئەم بڕگانە گوێبیست دەبن:
1-تۆم باراک لە کتێبەکەیدا باسی خیانەتیان لە کورد ئەکات .
2- لە خەونمدا ئاسکێک بووی گوگێک وچەقەڵێک ورێوییەک پەلاماری دای . شوان تەوفیق .
3- شیعری(کاروانی خەبات بەردەوام ئەبێ) سامی کاکەیی .
4- کۆمەڵە دەنگێک :
دەنگی یەکەم : شاعیر فەرهاد سەنگاوی کۆپلەشعرێک پێشکەش بەگیانی پاکی شەهید( ئەحمەد هێمن) دەکات .
دەنگی دووەم : دەزگای میدیایی چاو، مامە ریشە هەڵۆکەی گەرمیان.
دەنگی سێیەم : هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی لە لەدەزگای میدییایی(٩٦٤)ەوە باسی بارودۆخی کوردستان دەکات .
٥- هاتنی هێزێکی زەبەلاحی ئەمریکا بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ ئەوەیە چۆک بەئێران دابدات.
٦- لیندزیگراهام باوکی کوردان ئەندامی کۆماری لە کۆنگرسی ئەمریکاداکۆکی زۆر لە مافی گەلی کورد ئەکات.
٧-لەپیجی مامۆستا ئەنوەر قەرەداخییەوە (شیعری مامۆستا دڵشادمستەفا وئامادەکردنی مامۆستا ئەنوەرو ووتنی ئەڤین عوسمان) بەرهەمی (کێ دەزانێتان) پێشکەش دەکەین.
کلیک لێرە بکە بۆ بیستنی تەواوی بەرنامەکە: