بەرنامەیەکی رۆژانەیە: گرنگی بە تەندروستی تۆ دەدات و لەدەنگی ڕادیۆی کوردییەوە لەکاتژمێر 09:00 ی بەیانی پێشکەش دەکرێت و لە کاتژمێر 06:00 ی ئێوارە دووبارە دەکرێتەوە لەسەر فریکوێنسی 101.9
ئەڵقەی سەد و بیست و سێی ئاسۆی تەندروستی ئەم بڕگانە لە خۆ دەگرێت:
1- بەشێکی نوێ لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاری سلێمانی کرایەوە.
2- دەست ساردی واتای چییە؟
3- ڕوونکردنەوەیەکی بێ وێنە لەسەر جۆر و هۆکارەکانی سکچوون بە هاوکاری (د.دانا طیب غریب).
4- ئایا خەمخواردن و فشاری دەروونی، فشاری خوێن بەرز دەکەنەوە؟
5- نەشتەرگەریی بڕینی گەدە چۆن دەبێتەهۆی کێش دابەزاندن؟
6- ئەو گرێ گۆشتییانەی لە ناو لووتدا دروست دەبێت گرێی "شێرپەنجەیین" یاخود گرێی "خاوێنن"؟ بە هاوکاری (د. مەریوان لطيف فتاح).
7- پزیشکان هۆشدارى دەدەن... رێگە مەدەن منداڵەکانتان لەکاتى نانخواردن شاشە بەکاربهێنن.
8- کەی دەبێت جومگەی ئەژنۆ بگۆرین؟ بەهاوکاری(د.ئامانج محسن گەردی).
کلیک لێرە بکە بۆ بیستنی تەواوی بەرنامەکە: