بەرنامەی ژین و ژیانەوە رۆژانە لەکاتژمێر ٠٨:٠٠ ی بەیانی پێشکەش دەکرێت و لەکاتژمێر ٠٢:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ دووبارە دەکرێتەوە
لە ئەڵقەی ئەمجارەدا ئەم بڕگانە گوێبیست دەبن:
١. قالۆنچە بۆنی گوڵ بکات سەری دێشێت لە نوسینی هێمن عبدالقادر
٢.جافێک بە ناوی ( حاجی حەمە فەرەج حەمە علی ) لە نێوان ساڵانی (١٩٠٥-٢٠٢٠) لە ناوچەی کەلار ژیاوە
٣. نوسەری ڕوسی ئانتۆن چیخۆف باسی تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵگا شکست خواردووەکان دەکات
٤. کۆمەڵە دەنگێک :
یەکەم :پارچەیەک گۆرانی بە دەنگی حامید ژەنیار
دووەم :دەزگای میدیای کۆک باس لە ( شاژنە خانزاد ) فەرمان ڕەوا تۆڵە سێنەرەوەکەی کورد و چیرۆکی ژەگر خواردنی میر سلێمان بەگ و تۆڵە سەندەوەکەی دەکات
سێیەم : هونەرمەند ناسڕ ڕەزازی ڕونکردنەوە دەدات لەبارەی ئەو قسەیەی کە وتوویەتی (ئێمە ئێرانین )
٥. ژیان هیچ بەهایەکی نییە ئەگەر لە ڕەوشتی باش بێبەش بیت
٦. زاهیر ئەنابی دەڵێت بە ڕاستی هەڵەبجە بوون شانازییە
٧. هێمن موکریانی دەڵێت : من تەشی ڕێسکی وەک شیرینی وەفاییم بۆ چییە ؟
کلیک لێرە بکە بۆ بیستنی تەواوی بەرنامەکە: