بەرنامەیەکی رۆژانەیە: گرنگی بە تەندروستی تۆ دەدات و لەدەنگی ڕادیۆی کوردییەوە لەکاتژمێر 09:00 ی بەیانی پێشکەش دەکرێت و لە کاتژمێر 05:30 ی ئێوارە دووبارە دەکرێتەوە لەسەر فریکوێنسی 101.9
ئەڵقەی ئەمجارەی ئاسۆی تەندروستی ئەم بڕگانە لە خۆ دەگرێت:
1- ئاساییبوونی پشکنینی بەرزەفشاری خوێن واتای چاکبوونەوە نییە.
2- دەکرێت لە هاوسەرەکەتەوە تووشی لەبیرچوونەوە ببیت؟
3- کەم خوێنی چیە؟ (بەهاوکاری د.سۆران محمد).
4- وەزارەتی جەنگی ئەمریکا پشکنینی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە بۆ سەربازەکانی دەکات.
5- پێنج بیروڕای هەڵە دەربارەی دووگیانی کە پێویستە چیتر بڕوایان پێ نەکەیت!
6- کەی هەوکردنی شەبەکە ڕوودەدات لەدوای نەشتەرگەریی فتق؟ بە هاوکاری (د. هیوا عمر احمد بابا).
7- چەند زانیارییەک لەسەر شێرپەنجەی پەنکریاس.
8-هۆكاری دروستبونی كڕێش و باشترین چارەسەرەكان.
9- دەردە ڕێوی بە هاوکاری (د. ئەیاد کاکی).
کلیک لێرە بکە بۆ بیستنی تەواوی بەرنامەکە: