بەرنامەی ژین و ژیانەوە رۆژانە لەکاتژمێر ٠٨:٠٠ ی بەیانی پێشکەش دەکرێت و لەکاتژمێر ٠٢:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ دووبارە دەکرێتەوە
لە ئەڵقەی ئەمجارەدا ئەم بڕگانە گوێبیست دەبن:
1- نێلسۆن ماندێلا : ئەگەر لەگەڵ مرۆڤێکدا بە زمانێک بدوێی کە تێیدەگات قسەکانت ەەچێتە ناو مێشکییەوە بەڵام ئەگەر بە زمانی دایکی لەگەڵی بدوێیت ، قسەکانت دەچێتە ناو دڵییەوە
2-بیست ساڵی داهاتوو یانی چارەنوسی دوو دەیەی داهاتوو - ستران عەبدوللە
3- د. محمد ماغوت ئەڵێ: بێ دوودڵی سەفەر بکە فریای ئەو تەمەنەت بکەوە کە هێشتا بەفێرۆ نەچووە
4- کۆمەڵە دەنگێک :
دەنگی یەکەم : ئەو پیتانەی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بو دوو جۆر دەردەبڕێت
دەنگی دووەم: ڕۆژا ڕاڤا باس لە دکتۆر فەرهاد پیرباڵ دەکات
دەنگی سێیەم : لەتیف پۆلس باس لە ڕەقشی شاری سلێمانی ئەکات لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا
5-یەکیک لە حیکمەتەکانی خوای گەورە لە ژیانی زەرافەدا
6- کاک عوسمان محمد چیرۆکێک دەربارەی کاریگەری ئەقڵ ئاشکرا ئەکات
7- د هەڵوێست جەمال : شوێنی هەژار نشینەکان زیاتر ڕێز لە زمانی کوردی دەگرن وەک لە لە دەوڵەمەندنشینەکان
کلیک لێرە بکە بۆ بیستنی تەواوی بەرنامەکە: