مێژووی ڕادیۆی کوردی بەغداد ساڵانی ١٩٣٩-١٩٥٨

2026-01-06
                                                                                            مێژووی ڕادیۆی کوردی بەغداد ساڵانی ١٩٣٩-١٩٥٨   


ڕادیۆی کووردی بەغدا لە ١٩ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٩ و لە ڕاهێڵەی پڕۆگرامەکانی ڕادیۆی بەغدادا پەخشی دەست پێکردووە. 
١٩٣٩-١٩٤٥
- هەنگاوی یەکەمی (پەخشی کوردیی) لە ڕهێلەی بەرنامە و شەپۆلەکانی ڕادیۆی عەرەبی بەغدادا و رێکەوتی ڕۆژگارەکانی دووەم جەنگی گێتییە کە ئەوەش مەڵمەتی هەڵکەوتنیەتی .
مەودای پەخش دیاری کراو نەبووە لە نێوان" ٥-٧ خولەک تا کاتژمێر و نیوێک" بووە.

١٩٤٥-١٩٤٨
- هەنگاوی هێمنایەتی دوای جەنگ وهەڵکەوتن و بە گەڕ کەوتنی ( بەشی کوردیی )ە شەپۆل و مەودای دیاری کراوی خۆی هەبووە ە پڕۆگرامی جێگیرتر بووە ،ستۆدیۆی تایبەتی پەخش و ستۆدیی ئاهەنگی هەبووە .مەودای پەخش لە نیوان "کاتژمێر و نیوێک تا دوو کاتژمێر و پێنج خولەک" بووە .
ئەم هەنگاوە بە هەگاوی دەستپێکی بنیات نان دەژمێردرێت.
١٩٤٨-١٩٤٩

- هەنگاوی دەستپێکی پێش کەوتنە ، مەودای جێگیرتر و دیارتر و بە بەڵگەوە لە نێوان ساڵانی ١٩٤٧-١٩٤٨ دا "دوو کاتژمێر و سی و پێنج خولەک" بووە .
بنەچەی شانۆی ڕادیۆ هەم لەم هەنگاوەدا دامەزرا لە لایەن دوو دەستە"ی هونەری لاسایی کردنەوە ( دەستەی ساڵح یەحیا وهاوەڵەکانی ) و ( دەستەی شەماڵ صائیب و هاوەڵەکانی ) کە ئەمەش گۆڕانکاریەکی  گەورەی هونەرانە بوو .
١٩٥١-١٩٥٥ 
- هەنگاوی خۆ توند کردنە بۆ پێش کەوتنی گەورە 
لە نێوان شووباتی ١٩٥٢ - کانوونی یەکەمی ١٩٥٣ دا (پەخشی بەیانیانی هەینیی) "دوو کاتژمێر و پێنج خولەک" بووە.
لە نێوان کانوونی دووەمی ١٩٥٤-تەمووزی ١٩٥٨ مەودای پەخشی ڕۆژان بووە بە "سێ کاتژمێر و پێنج خولەک ". 
١٩٥٥-١٩٥٨ 
ژمارەی کارگێڕەکانی ڕادیۆکە گەشت بە "چواردە" کەس و مەودای پەخشیش لە دوا مانگی ١٩٥٥'ەوە تا تەمووزی ١٩٥٨ گەشتە "چوار کاتژمێر و پێنج خولەک" وە پەخشی بەیانیانی هەینیش بەردەوام بوو.

نووسینی : ( بابی لالۆ ) کەمال ڕەئووف محمد 
 

زیاتر بخوێنەرەوە