بەرگی یەکەم - بەشی سێیەم
برگەی سێیەم
ڕادیـــۆکـــانـــی کــــوردیــــــی ١٩٢٥-١٩٥٨
٦- ڕادیۆی کۆماری ئازەربایجان- ئێران: بەشی کوردی - س ١٩٤٦
هەواڵی دەگمەنە دەبێت ڕادیۆکە لە سەرەتای پەخشی ساڵی ١٩٤٦دا- بەپێی پێی بیستی هاوڵێکم ، ئەم شێوە کوردییە ناوی خۆی و شەپۆلی خۆی هەڵدابێت(ئێرە ستاسیۆنی ڕادیۆی کۆمەڵەی دیموکراتی ئازەربایجانە، لەسەر شەپۆلێکی نیوەچنی درێژییەکەی٣٨٠م پەخش دەکات) ، دەبێت دوایی و گشت ڕۆژێک لە کاتژمێر ٥ی ئێواراندا لەسەر شەپۆلی درێژ: ١٤١٠، ١٤٥٠ مەتر پەخشی هەبووبێت. دیارە ئەم ڕادیۆیەش وەک ڕادیۆی کۆماری کوردستان لێ بەسەر هاتووە.
٢- بەشی کوردی ڕادیۆی یەریڤان Yerevan ی ئەرمینیای سۆڤیەتی: (پەراوێزەکان):
•
خولی ١: س ١٩٣٠ - ١٩٣٧
• خولی ٢: ١/١ / ١٩٥٥ - ١٩٥٨
ئەم ڕادیۆیە دووهەمین ڕادیۆی کوردییە، تەمەن درێژە و کەسێ ورد ورد باسی نەکردووە، ئەوەی لەبەر دەستی مندایە بیرەوەریی پێنج کارمەندێتیی کە مخابن کەسیان ناوی شەپۆل، ناو و ژمارەی بەرنامەکانی، باری تۆمار کردنی دەنگ و مۆسیقا ، ژمارەی کارمەندەکانی ، مووسیقازانەکانی، گەنجینەی قەوان و شریتی موگناتیسی، هتد.. نەبردبووەوە و نەکردووە . لە لایەکی دیکەوە تەنیا یێکهەمینان بە شێوەیەکی فرە کورت باسی
"دوو خول"ی ڕادیۆکەی کردووە، بەڵام کەسیان باسی ئەوەیان نەکردووە "ئایا ساڵانی ١٩٥٠ - ١٩٥١" ڕادیۆکە پەخشی هەبووە یا نا؟!
لە حاڵێکدا لە ئەو ساڵانەدا (چەند بەڵگەیەک)ی نهێنی و ڕاپۆرتی کارگێڕانی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا، گەرم قسە لەسەر (ڕادیۆی کوردیی یەریڤان) دەکەن و سڵیان لە کاریگەریی کـردبووەوە و تەگبیر و پێشنیار بۆ بەرپەرچی دەکەن کە دیارە ڕادیۆکە پەخشی هەبووە.
ئەمەش کاکڵەی بیرەوەریی چوار کەسی هەڵبژاردەی کارمەندی ڕادیۆکەن:
١/٧- فەریدا حەجین جەلیلی - خوێندش تێکەڵ بووە - لەسەر خولی یەکەم دەبێژێت: خولەکە ڕێکەوتی ساڵانی
١٩٣٠-١٩٣٧ بووە کە دایکی بێژەر بووە، ئەو لە دایکیانەوە دەگێڕێتەوە کە لەو مەودایەدا ڕۆژانە دوو کەرەت بۆ
۱۰-۱٥ دەقیقە دەنگ وباسیان بڵاوکردووەتەوە کە لە ڕۆژنامەی کوردیی
"ڕێیا تازە" و هی دیکەوە وەریان گرتووە، هەروەها وتاریشیان پێشکەش کردووە. فەریدا لەسەر بابی دەبێژێت کە نووسەر و بێژەر بووە، دەنگ و باسی لە بارەی کوردستان خوێندووەتەوە.
لەسەر خولی دووهەمیش دەبێژێت: کە دایک و باوکی فەرمانبەری ڕادیۆکە بوون، دەنگ و باسیان دەخوێندەوە و گوتاریان پێشکەش کردووە و گوتوویانە (ژێریڤان خەبەردەدات، هۆگوارێت عەزیز گۆهـ بدەنە زمانی کوردی). فەریدا زیاتر دەبێژێت کە خوشکێکی پزیشک بووە و گوتاری لەسەر تەندروستیی زارۆکان پێشکەش کردووە. خوشکێکی دیکەشی سێ ساڵ کارمەندی ڕادیۆکە بووە، تەنانەت خوشی بێ ئەوەی کارمەند بێت ناو بە ناو چووە گوتاری لەسەر پەروەردەی زارۆکان پێشکەش کردووە، بەپێی قسە و باسی چەند کرێکارێکی کوردی بەشەکە، لە سەرەتای پەخشدا مەودای حەفتەی دوو کەرەت، جارەک سەعاتێکی بووە. فەریدا حەجی جنیبی لەسەر باری خراپیی ڕادیۆی کوردیی - ئێریڤان لە ساڵی ۲۰۰۹دا دەبێژێت ئەگەر جاران مەودای پەخش سەعات و نیوێک بووبێ، هەنووکە تەنیا چارەک سەعاتێکە.
٢/٧- جەلیلی جەلیل لە بیرەوەریی ٥٠ ساڵەی بەشی کوردیی ڕادیۆی ئێریڤاندا لە ساڵی ۲۰۰۰دا دەبێژێت : بەشی کوردی دوای ڕاوەستانێک لە ١/١/١٩٥٥دا، ڕۆژانە بۆ مەودای
١٥ دەقیقە ئاوەدان کرایەوە، ئەوجا بوو بە نیو سەعات، سەعاتێک، سەرەتا دوو بێژەران:
خانم نوورا پۆڵاتۆڤا "نوورا ئەگیت ئاغا- کابانی وەزیری نادری"
ئۆردیخانی جەلیل بوون کە ئەمیان خۆبەخش و بێ مووچە بوو.
سەرۆکاری بەشیش لە یەکەم ڕۆژەوە تا ٢٧/٤/١٩٥٨
جاسمی جەلیل بوو.
ئەم زاتانەش لە بەرەوە بێژەر و گوتاربیژ و وەرگێڕ بوون:
موورات ئەگیت ئاغا، ئەم مووسیقازان و ستران بێژانە ش تێکەڵی ڕادیۆکە بوون:
شامیلێ بەکۆ- سوڕناژەن، ئەگیتی تێجیر، تاهیری ئەمەر - وەستای بلوێر ژەنین، ستران بێژان خەزەلا شەمۆ ، بەهارا مستۆ، گوڵێ تاهیر، شەما مەحمۆ...هتد.
٣/٧- ئۆردیخانی جەلیل برای جەلیلی جەلیل- بیرەوەریی کی لە کۆتاییکدا گێڕاوەتەوە کە لەگەنجینەی ئاشنا و هاریکاریکدا مابووەوە ئەویش دوای
مردنی ئۆردیخان لە ساڵی ٢٠٠٧دا، بڵاو کراوەتەوە . ئەمە کاکڵەی بیرەوەرییەکانیە (دوای مردنی ستالین
لە ٥ی مایسی ١٩٥٣دا، لە وڵاتی ئێمەدا هێندێ گۆڕین ڕووی دابووەوە. ببوو لە
١٧ی سێپتەمبەری ١٩٥٤دا کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆمەنیستی ئەرمەنستان بڕیارێکی گرنگی پەسەند کرد، بڕیاری
یەکەم سەرلەنوێ بەگەڕ خستنەوەی ڕۆژنامەی "ڕێیا تازە" بوو کە لە ساڵی ١٩٣٨ ڕاگیرابوو. بڕیاری
دووهەم ئاوەدان کردنەوەی بەشی ڕادیۆی کوردیی ئێریڤان بوو.
٣- حەفتەی ٣ جار بۆ ١٥ دەقیقە پەخش دەستی پێ کرد، واتە
حەفتەی ٤٥ دەقیقە، لە
مانگێکدا ٣ سەعات. لە پەخشەکەدا دەنگ وباس لەسەر سیاسەتی پارتی کۆمەنیست و کێشەکانی وڵات و شارەوانییەکان و کۆمەڵەکانی کێڵگەکانی هەرەوەزیی جووتیاران و پاڵەو هاوتایان بوون. ئەمە شتێکی ئاسایی بووە ئەو کاتە ڕادیۆ و ڕۆژنامە و بەرنامە کانی خوێندن، گشتی بە ڕۆح و بە گیان پارتی کۆمەنیستیان لا گرنگ بوو، پڕوپاگەندە کردن لای گەلی سۆڤیەت مەسەلەیەکی گرنگ بوو.
کاری ڕادیۆیی هێندە ئاسان نەبوو، گشتی تازە بوو، دەبوو لە سفرەوە دەست پێ بکەین، دابینکردنی پارە بۆ ڕادیۆ گشتی لەبن دەستی ڕێبەری ڕادیۆی یێریڤان بوو. کێشەکانمان فرە بوو بەڕادەیەک خواستی هێندێ کەس ئاغایەتیی بوو، هێندێ لە کورمانجی ئیمە کە لە ئیدارەی دەوڵەت و پارت و دەستگەی هەواڵ گریی،
بێ جی. جی (K.G.B) کاریان دەکرد، ئارەزوویان بوو کاری ڕادیۆ هەر بە زمانی ئەرمن بێ. تەنانەت لای دەوڵەت درۆ و دەلەسەیان لەسەر ڕادیۆی کوردی هەمان دەبەست، بگرە لە پشت پەردەوە بەخشی کوردییان بەردەباران دەکرد، دەیان ویست خزم و کەسی خۆیان بکەن بە کارگێڕی ڕادیۆکە، بەری دوو سەد ساڵ کوردی ئێزیدیی فرەیان ناچار بوون زێدی باو و باپێریان لە ناچارییدا چۆڵ بکەن و ئاوارە بن و ڕوو بکەنە قەفقاس. دوژمن گشت ماڵ وحاڵییانی کاول کردو سووتاند، بەڵام نەیتوانی زارگوتن و مووسیقایان لە بیر بباتەوە. ڕادیۆی کوردیی ئێریڤان هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە سەرنجی مووسیقازان و سترانبێژەکانی ڕاکێشا، سۆز و وەفا لە لای ئەوان وەک خوێنی گۆشتی لێ هات بوو. دەرکی ڕادیۆ ڕادیۆی کوردی بۆ گشت کەس واڵا بوو. هەر کەسێ بیویستایە دەهات و دادەنیشت و دڵی خۆی بۆ هەڤاڵ جاسمی جەلیل- ڕێبەری بەشی کوردی- دەکردەوە. ئەوەی دەنگی خۆش بووایە یا سترانی بزانیبا یەکەمجار دەبوو بە میوانی ماڵێ. ئەویش دوایی دەنگی خۆی لای ڕادیۆ تۆمار دەکرد. ئەو هێزی چرینی سترانی کوردیی خوێشی لە بڕاودۆست و خۆ وڵاتیی خۆی وەردەگرت، خوێشی جاروبارە خەریکی مووسیقای کوردیی دەبوو و سترانی دەچڕیی و دڵی میوانەکانی خۆش دەکرد. بە گشتی
جاسمی جەلیل لە ڕادیۆی کوردیی ئێریڤاندا کاری کردو نزیکەی
٧٠٠ سترانی هەڵبژاردەی تۆمار کرا. وەهایشی لێ هات بە هەزاران دەهاتن ستران مووسیقای کوردیی بگێڕنەوە.
٤/٧ -کەرەمی سەییادی بێژەرو ڕێبەری هەنووکەی ڕادیۆکە، بە بۆنەی
٤٦ ساڵەی ئاوەدان کردنەوەی پەخشی کوردی- بەشی کوردیی ڕادیۆی ئێریڤانەوە دەبێژێت: (کاتێک لە ساڵی
١٩٥٥دا پەخشی کوردی هەڵکەوت، کەس لە ماڵ خۆیدا سندووقی ڕادیۆی نەبوو. لە گوندەکەی ئێمەدا تەنیا یەک ڕادیۆو دەنگ- گەورە کەرێک هەبوو. کاتێ ڕادیۆ بکرایایەوە خەڵکی لەنێوجەرگەی گوندەکە کە دا بە خۆش و خرۆشەوەو خڕ دەبوونەوەو گوێیان لێ دەگرت. خەڵکی گوندەکان ئه و هەلە ئه وەها گوێیان لە ڕادیۆ دەبوو. ئەگەر سەرەتا حەوتەی سێ کەرەت و بۆ چارەک سەعاتێک پەخش هەبوو. بنچینەی بابەتەکان هەڵبژاردەی پارتی کۆمەنیست بوو، ئیمە نەمان دەتوانی قسەی سیاسی لە ڕووی نەتەوەیی و یەکیێتی کوردەوه بکەین، بایەخی تایبەتی بۆ قسەبوو لەسەر گارخانەکان و کێڵگەکان. هەروەها لەسەر لایەنە ئەدەبییەکانی ڕۆشنبیریی کورد، بەڵام لە سنوورێکدا وە ئەوەش کەم بوو. لە دە ساڵی ڕابردوودا باری بەرنامەکانمان گۆڕدراو سیاسەتی بەرنامەی کارمان لە لایەن مۆسکۆوە نیشانە دەکرا. بەرهەمی ڕۆشنبیریی ڕادیۆکە لە ڕووی ئەدەب و مووسیقاوە پردێکی گرنگی لە نێوان کوردانی ئەرمەنستان و کوردانی تورکیا هەڵبەست.