بەرگی یەکەم - بەشی سێیەم
برگەی دووەم
ڕادیـــۆکـــانـــی کــــوردیــــــی ١٩٢٥-١٩٥٨
٤- رادیۆ الشرق/ڕادیۆی ئەلشەرق Radio ntOrie / پەخشی کوردی لوبنان :١٩٣٤-١٩٤٥
ڕادیۆکە خۆی بە زمانی فەرەنسی و عەرەبی ساڵی
١٩٣٨ لە بەیرووتی پەیتەختی لوبنان هەڵکەوتووە ، ئەوێ دەمێ لوبنان لە ژێر چاودێری-مانداتی فەڕەنسادا بوو،ئەوان سەرپەرشتی بوون ، پێدەچێت (پەخشی کوردیی)لە سەرەتای
١٩٤٣ دا ،لە
هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ (٤ شەممە و هەینیی)پەخشی هەبووبێت ، لە کاتژمێر
٦ی ڕۆژەکەدا ،ئەوجا لە ساڵی
١٩٤٥-١٩٤٦ ڕۆژانە لە
کاتژمێر پێنج و نیوەوە لەسەر شەپۆلی کورتی ٣٧،٣٧م بەرامبەر٣٦،٨. کیلۆسایکڵ و لەسەر شەپۆلی نێونەتەوەیی ٤١١م بەرامبەر ٧٣٠ کیلۆسایکڵ دەنگی وباسی گێتیی پەخش کردووە. سەربەرشتی (بەخشی کوردیی-رادیۆی ئەلشەرق-لوبنان)
کامەران عالی بەدرخان بووە کە لە زووەوە ئاشنای فەڕەنسییەکان و ئینگلیزەکان بووە. هەواڵ لەمەڕ بابەتەکانی پەخشەکە دیار نییە و لەوانەیە لە ئەرشیفی فەڕەنسادا هەڵگیرابێت.
٥- رادیۆی کۆماری کوردستان "کوردستان" مەهاباد سێشەممە ١٠ / ٢ / ١٣٢٥ک. م ١٩٤٦/١/١ - ١٩٤٥/١٢/٢٢
یەکەم رادیۆی ئازاد و سەربەخۆیی میللەتی کورد لە مێژوودا دامەزراوە. دەستگاکەی بەدیاری لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت - ڕووسیاوە پێشکەشی کۆماری کوردستان کراوە. لە ڕێکەوتی سەرەوەدا بە شێوەیەکی فەرمی ئاهەنگی کردنەوەی بۆ کراوە، گوتاری خۆشی و پیرۆزبایی بۆ خوێندرایەوە. لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەو ساڵەدا ع
ەلی خوسرەوی ببووە بە ڕێبەری. بەبۆنەی کردنەوەی ئەو دەستگایە،
قازی محەمەد لە ڕادیۆکەوە، هەروەها بەدەستگەی دەنگ گەورەکەر لە کاتژمێر ٦ی ٢ / ١٣٢٥ک. م ١٩٤٦دا گوتارێکی خوەندۆتەوە و فەرموویەتی:
(لە دامەزراندنی دەستگەی ڕادیۆ و ئەم مووەفیقییە تەیەی کە دەستتان خستووە تەبریکتان لێ دەکەم، چونکە لە وەختی کردنەوەی دەستگەی ڕادیۆ لە ئێرە نەبووم، ئێستە ئیحساساتی خۆم بە نیسبەت بە پێشکەوتنی ئێوە ئیزهار دەکەم. ئومێدەوارم لەئێرە بە دواوە کە ڕۆژ بەڕۆژ بتوانین لە مەسایلی مەدەنیییدا پتر تەرەققی بکەین... لە گشت تشتێ چاتر بۆ ئێمە ئەوەیە کە بتوانین قسەی خۆمان بە کوردی بە گوێی دنیا بگەینین و تەصدیقی دەفەرموون کە گشت تشتێک وردە وردە تەرەققیی پێ دەدرێ. دیسان دەتوانین بە هۆی ئەم دەستگەیەوە دەرسی ئەخلاقی، فەلاحەتی و... بە برایانی خۆشەویست بڵێین و لە ئایندەشدا بەرنامەیەکی باش بۆ ڕادیۆکەمان دیاری بکەین). هەواڵی دیکەی ئەم ڕادیۆیە بە دەستەوە نییە کە لەگەڵ ڕمانی کۆماری کوردستان دەنگی بڕاوە.