بەرگی یەکەم - بەشی یەکەم
کــــورد و ڕادیــــۆ
لەگەڵ هەڵکەوتنی ڕادیۆ ، لە دوای یەکەم جەنگی گێتییەوە ، میللەتی کورد خۆی و نیشتمانی دابەش و داگیر کراو مایەوە ، ئیتر دەوڵەتی نەبووە تا وەک دەوڵەتانی دیکە دامو دەستگەی ڕادیۆیی هەبێت ، دواتر هەشی بوبێت- ئەوە بێ لە یەکێکیان - بە هۆی دەوڵەتە داگیرکەرەکانییەوە بوویەتیی،کە ڕادیۆش لە وڵاتاندا دەنگی لێ هات ، مەحاڵە لە سەرەتادا، تۆ یا من بزانین کەی و لە کام شوێنی کوردستاندا و چ کوردێ ، چۆن ناوی
(ڕادیۆخانە ،وێستگەی ڕادیۆ) ی هێناوە ، هەروەها مەحاڵە بزانین ،چ کوردێ لە کوێ و کەی
(سندوقی ڕادیۆی) کڕیوە ،چ ناوێکی لەو
(سندوق)ەش ناوە!
هەر چۆنێک بێت لە دەمەوهەڵکەوتنی ڕادیۆ لە وڵاتانی داگیرکەری کوردستاندا ،ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی کورد (
پیرەمێرد-تۆفیق مەحموود ئاغا) پێشرەوی قسەکەرەکانە لە مەڕ ڕادیۆ و ناوبردنی .
ئەو پێش ئاوەدان کردنەوەی ڕادیۆ خانە لە مەملەکەتی عارەبی عێراقدا ،لە ڕۆأنامەی
"ژین"یدا بە لولەی دەنگ گەورەکەر "مکبرة الصوت"ی ناو ناوە
"ڕادیۆ"، هەروەها دامودەستگەی ڕادیۆشی بە "ڕادیۆ"ناو بردووە.
لە
١٠ تشرینی یەکەمی ١٩٣٦یشدا کە هەواڵی خەریک بوونی وڵاتانی بە ڕادیۆوە پێ نیشان داوە و باسی کاریگەری ڕادیۆشی کردووە . هاتووە ناوی
"ئاوازگە"شی بۆ
" رادیۆ" داتاشیوە ، گوایە ئەو شوێنە ئاواز و مۆسیقا پەخشکەرە .
هەڵبەت تا سەر دووبارەی نەکردۆتەوە ،بەڵکو وشەی
" اذاعة /ئیزاعە"ی بەکار هێناوە . وەهاش پێ دەچێت دوای هەڵ کوتانی (
پەخشی کوردیی-ڕادیۆی بەغدا _١٩٣٩) ئیتر بە چاو لێ کردنی دەنگی پێژەرەکە ناونیشانی پەخشی ڕادیۆی کوردیی بوبێت بە
( ئێستگەی بێتەلی عێراق ) یان
( ئێستگەی بێ تەلی کوردستان) یان
( ئێستگەی ڕادیۆی بەغداد بەشی کوردی) یان
( ئێستگەی بەشی کوردی ) بەڵام بێژەرەکانی ڕادیۆکە بە ئەو ناونیشانانە و ناونیشانی دیکەی وەک
:(ئێرە ئێزگەی بەشی کوردییە ) یان( ئێزگەی بەشی کوردییە لە بەغدا ) کە ئێستگە لە بری "محطە-مەحەتتە" و "بێ تەل" یش لە بری ( لا سلکی-لاسەلکی) بە کار براون
گۆڤاری
"نیشتمان"یش لە ساڵی
١٩٦٤ دا زاراوەی لاتینی
( ئیستاسیۆن -istasyon) ی بۆ
مەحەتتە بەکارهێناوە
ئەمانە هەندێکیان لە ڕووی زمان و ماناشەوە هەڵەن ، وەک
( ئێستگە-ئیزگە) کە لە وشەیی فارسی
(ایستاگاە) وە وەرگیراوە و دەبوو ببێژرایە
(وێستگە) ، بەڵام هەرە پەسەند و جوانتر ئەوەیە ببێژرێ
(ڕادیۆ) ،
پێم وەهایە ڕادیۆی کوردی عارەبی بەغداد کە تەنانەت وشەی
"المذیاع"ی بەکارنەهێناوە ، ناوی ڕادیۆشی بەکار نەهێناوە ، بواری نەداوە
( پەخشی بەشی کوردیی ) ناوە ڕاستیەکەی
"ڕادیۆ" وەربگرێ و بەکاری بهێنێت.